وۆرك شوپی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری بۆ منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق November 2, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on وۆرك شوپی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری بۆ منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق وۆرك شوپی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری بۆ منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق د.حكيم قادر طه سه‌رۆكی بەشی کاری کۆمەڵایەتی به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆلێژی ئاداب – زانكۆی سه‌لاحه‌دین بەشداری کرد لە وۆرک شۆپێکی سێ ڕۆژە کە لەلایەن رێكخراوی یونسێف بەڕێوەچوو لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر لە ٣٠ی تشرینی یەکەم تا ١ی تشرینی دووەم. وۆرک شۆپەکە بە هاوکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو و لەلایەن فرۆنتێری منداڵان (پارتنه‌ری جێبەجێکاری یونیسێف) ئه‌نجامدرا. بۆ شێركردنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەک لەسەر دادپەروەری بۆ منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستان. زیاتر لە 50 كه‌سایه‌تی به نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان، لە ئەنجومەنی دادوەری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و پۆلیس و بنكه‌كانی نه‌وجه‌وان و چاكسازی،ریكخراوی هاریكار و چه‌ندین رێكخراوی ناوه‌خۆ و نێوده‌وله‌تی به‌شداربوون.