ئەمرۆ پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 4/8/2022 به‌ڕێزان ( پ.د. چەتۆ حمدامین سمایل ) ڕاگری كۆلێژ، و ی.ڕاگر ( م.شاھین حمدامین صادق ) و سەرۆک بەشەکان، پێشوازیان كرد له لێژنه‌ی هەڵسەنگاندنی وه‌زارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە سه‌ردانی كۆلێژی پەروەدە- مەخموور یان كرد ، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کارە گارگێڕی و زانستییەکانی کۆلێژ، لە هەمان کات دا بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن و یەکە ئیدارییەکان و سەرۆکایەتی بەشەکان، لەلایەن لێژنەی ناوبراو بۆ ئەوەی ڕینماییە ئیداری و زانستییەکان لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، شایەنی باسە لێژنەی ناوبراو وێڕای دەستخۆشی لە ستافی کارگێڕی کۆلێژی پەروەردەی مەخموور هیوای سەرکەوتن و زیاتر بەرەوپێشچوونیان بۆ کۆلێژەکەمان خواست.
سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموور
by
Tags:
اترك تعليقاً