هه‌ر له میانه‌ی درێژه‌دان به چالاكی یه زانستی و ئه‌كادیمی یه‌كان كۆلێژی په‌روه‌رده-مه‌خمور به‌شداری له كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات له ژێرناوونیشانی (سۆشیال میدیا‌و كلتوری به كارهێنان) له لايه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ڕێكخرابوو له ڕێكه‌وتی 20-11-2022 به‌سترا بۆ ماوه‌ى يه‌ك رۆژ .
وبه مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی و به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی كۆلێژه‌كه‌مان، به‌ڕێز:(د. حیكمه‌ت نامیق عه‌لی) لە بەشی زمانی كوردی بهتوێژينهوهيهكى ناوازه به ناونيشانى:(كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیارده‌ی ڕه‌خنه‌ی میدیایی لای -پیر بۆردیۆ-). به‌شدار بوو له‌م كۆنفراسه.
به ناوی راگرایهتیهكهمان دەستخۆشی لەو ھەوڵە زانستییەی مامۆستای ناوبراو‌و چاڵاكی كۆڵێژهكهمان ده‌كه‌ین، وکارەکەی بەرز دەنرخێنین، ھیوادارین نموونەیان زۆر بێت لە پێناو پێشخستنی کاری زانستیدا.
ڕاگه‌یاندنی راگرايه‌تى كۆلێژى په‌روه‌رده – مه‌خمور
اترك تعليقاً