له میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی 10-1-2022 بەڕێز ڕاگری کۆلێژی په‌روه‌رده- مه‌خموور پ.د. (چه‌تۆ حمدامین سمایل) ، و به یاوه‌ری بەڕێز م.ی(شاهین محمدامین صادق) یاریدەدەری ڕاگر، و بەڕێز دكتۆر (عبد الله رحمان) سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان ،هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) بەسەر کردەوە.
سه‌ردانی به‌ڕێزان زياتر بۆ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ره‌وشی تاقیکردنەوەکان وخستنە ڕووی هه‌ر سەرنج و تێبینیەک هه‌بێ له لایه‌ن قوتابیان ومامۆستایان.
و به‌رێز ڕاگر له چه‌ند وته‌یه‌كدا ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان درابوو به قوتابیان دڵنیای كرده‌وه ، و له كۆتایی دا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست…
اترك تعليقاً