كۆلێژی پەروەردە- مەخمور تاقی كردنەوەی ساڵى خوێندنى 2020-2021خولی يه‌كه‌مى سیمستەری یەكەمی خۆی ئەنجام دا.
لە كەشێكی هێمن و ئارام دا كۆلێژی پەروەردە – مەخمور رۆژى پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتى 21-1- 2021به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز د. عبد الله رحمان عولا به‌ريرسى ئه‌زموونه‌كانى كۆلێژ بە سەركەوتووی تاقی كردنەوەی خۆی ده‌ست پێ كرد، وهۆڵەكانی تاقی كردنەوە لە لایەن ڕاگری كۆلێژ به‌ڕێز پ. د. چه‌تۆ حمدامين بەسەر كرایەوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی بەرێوەچونی تاقی كردنەوە بن. بە هیوای سەركەووتن بۆ گشت قوتابیان.
اترك تعليقاً