(جامعة روان النورماندي-فر‌نسا) ناونیشانی ئەو سیمینارە بوو کە ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2-11-2021 به‌ڕێز راگری كۆلێژ (پ.د چه‌تۆ حمدامین سمایل) پێشکەشی مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده- مه‌خموری كرد.
شایانی باسه بەڕێزیان بەشداریان لەم گەشته زانستخوازی و پەیوەندییە ئەکادیمی کردبوو بۆ ووڵاتی فه‌رنسا، بە سه‌رۆكایەتی سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بەڕێز (پ.د جەوهەر سعید)و چه‌ند کەسێکی تر ی ئەکادیمی، بەڕێزیان لەم سیمینارەدا تیشكی خسته سه‌ر دامه‌زراندنی زانکۆی روان کە له‌ساڵی (1965) دامه‌زراوه، کە زانکۆیەکی حكومییه و چه‌ند كۆلێژێکی له خۆ گرتووه و هه‌ر كۆلێژێك چه‌ندین قوتابی هه‌یه ، جێی ئاماژەیە بەرێز ڕاگری کۆلێژ تیشکی خستە سەر کار و بارە گارگیریه‌كانی زانکۆی ناوبراو و ئاستی زانستی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیانی ئەم زانکۆیە و ئەم جۆرە پەیوەندییە زانستخوازانە و ئەکادیمیانەی بە گرینگ وەسف کرد و ئەزموونی کارکردنی زانکۆی روان لە رووی زانستی و کارە ئەکادیمییەکانی تەوەرێکیتری سیمیناری بەڕێزیان بوو. دواتر مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بە پرسیار و تێبینییەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
اترك تعليقاً