ئەمڕۆ ڕێکەوتی 29/9/2020 له لايه‌ن به‌ڕێز پ. د. چه‌تۆ حمدامين سمايل راگرى كۆلێژ پێشوازى له به‌ڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێز پ.د. جەوهەر فەتاح سەعید وبه‌ڕێز پ .د. مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كرا كه سەردانی کۆلێژیان کرد، سه‌ردانه‌كه بۆ زیاتر ئاگاداربوون بوو لە کارەکانی کۆلێژ ، و باس كردن له ده‌سپێكردنه‌وى ساڵى خوێندنى نوێ بوو كه لە رێککەوتی 04-10-2020، کە دەکاتە رۆژی (یەکشەممە) لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە، وهه‌روه‌ها باس لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی خوێندندا كرا.
شايه‌نى باسه سەرۆکی زانکۆ دووپاتى كرده‌وه له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ڕێنماييه‌كانى رێکاری خۆپارێزیی تووندی تەندروستی لەکاتی دەوام دەبێ بگرێنەبەر، وده‌بێ قوتابيان بەسەر چەند گرووپێکی بچووك دابەش بكرێن، ومامۆستایان و قوتابیانیش وفه‌رمانبه‌ران ده‌بێ پابەند بن به رێکاری خۆپارێزیی.
اترك تعليقاً