له میانه‌ی چالاكی یه زانستیی یه‌كانی كۆلێژی په‌روه‌رده-مه‌خمور قوتابيانی به‌شی عه‌ره‌بی وكوردی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئۆغوزخانی بنه‌ڕه‌تی توركمانی، وقوتابخانه‌ی عیمادالدینی زه‌نكی كوڕانیان كرد.
به مه‌بستی پراكتیزه‌كردنی وانه‌ی بینین، به‌ڕێز م. ی عبدالله خالد فائز، وم.ی شیرین شادان مامۆستایان بابه‌ت له‌گه‌ل قوتابیانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی عه‌ره‌بی وكوردی به‌مه‌به‌ستی پراكتیكردنی وانه‌ی بینین سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ناوبراویان كرد، وه به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه وێڕای ڕێز گرتن زۆرهاریكاری قوتابیان بوو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌كه وسه‌ركه‌ووتنی.
وله هه‌مان كاروچالاكی كۆلێژه‌كه‌مان م.ی شیرین شادان سه‌ردانی دووه‌می بۆ قوتابیانی قۆناغی چواره‌می به‌شی كوردی بۆ قوتابخانه‌ی زانیاری ناحكومی ساز كرد، شایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه هاوكاری ته‌واوی خۆی نیشاندا بۆ به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه، ولێره‌وه به ناوی كۆلێژه‌كه‌مان ده‌ست خۆشی له به‌ڕیوه‌به‌ر و مامۆستا وستافی كارگیری هه‌ر سێ قوتابخانه‌ی ناوبراو ده‌كه‌ین.
اترك تعليقاً