له ميانهى زنجيره چاڵاكيهكانى كۆلێژى په‌رورده – مه‌خمور لێژنه‌ى خوێندنى ئه‌ليكترۆنى وئۆنڵاين هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى زنجيره خولێك بۆ فێربوونى سيسته‌مى خوێندنى ئه‌ليكترۆنى وئۆنڵاين بۆ مامۆستايانى هه‌ردوو به‌شى زمانى عه‌ره‌بى و زمانى كوردى، وهه‌روه‌ها بۆ قوتابيانى هه‌ر چوار قۆناغ.
ئه‌م خوله له رێكه‌وتى 22-9-2020 ده‌ستى پى كرد وبه‌ردوام ده‌بێت تاكو مانگى داهاتوو به مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش بردنى پرۆسه‌ى خوێندن له ژێر رۆشنايى سيسته‌مى ئه‌ليكترۆنى وئۆنڵاين.
شايه‌نى باسه له ده‌ست پێ كردنى خوله‌كه به‌ڕێز پرۆفيسۆر دكتۆر چه‌تۆ حمدامين سمايل راگرى كۆلێژه‌كه‌مان ووتارى به‌خێرهاتنى پێشكه‌ش كرد بۆ مامۆستايان تيايدا پيرۆزبايى ساڵى نوێى خوێندن له مامۆستايان و قوتابيان كرد وهيواى ئه‌وه‌ى خواست كه‌وا پيويست به خوێندنى ئه‌ليكترۆنى نه‌كات، و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى سيسته‌مى خوێندنى ئهليكترونى وئۆنڵاين به به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه خوله‌كه‌يان سازداوه.
اترك تعليقاً