ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى: 27-4-2020 له ڕۆژى دووشه‌ممه كۆلێژى په‌روه‌رده – مخمور كاتژمێر(3) سێ پاش نيوه‌رۆ كۆبونه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانى ئه‌نجامدا له رێگاى ئۆن لاين كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێزان مامۆستا ره‌هێل عثمان ياريده‌ده‌رى راگر و مامۆستا ئوميد عبد الخالق به‌رپرسي يه‌كه‌ى تۆمارى كۆلێژ هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌يه هه‌ر يه‌ك له‌م به‌ڕێزان به‌شداربوون:
- رسول أحمد پيرۆ سه‌رۆكى به‌شي عه‌ره‌بي.
- سازان فاروق احمد بريارده‌رى به‌شي عه‌ره‌بى.
- خالد مغدید کانبی بريارده‌رى به‌شي كوردى.
- شاين حمدامين صادق مامۆستا له به‌شي كوردى.
- عبد الله خالد فائز مامۆستا له‌به‌شي عه‌ره‌بي وبه‌رپرسي راگه‌ياندنى كۆلێژ.
شاياني باسه له كۆبونه‌وه‌كه پلانێك داريژرا بۆ دابه‌ش كردنى ئيمێل وپاسسۆردى قوتابيانى كۆلێژه‌كه‌مان و ڕينمايي كردني قوتابيان بۆ چۆنيه‌تي به‌شدار بوون له پرۆسه‌ى خوێندني ئۆن لاين و ئه‌ليكترۆنى بۆيه لێژنه‌يه‌ك پێك هينرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
اترك تعليقاً