هه‌ر له میانه‌ی درێژه‌دان به چالاكی یه زانستی و ئه‌كادیمی یه‌كان كۆلێژی په‌روه‌رده-مه‌خمور رۆژی پێنج شه‌ممه 4-11-2021 له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.م. فرهاد عزیز حسن)سه‌رۆك به‌شی كوردی به تویژینه‌وه‌یكى ناياب وناوازه له ژێر ناونیشانی (سيماى ره‌سولى ئه‌كره‌م له ئه‌ده‌بى كۆندا) له (هۆڵى م.محمد صاحب نه‌قشبه‌ندى)ى كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌شدارى كرد .
شايانى باسه ئه‌م سیپۆزێۆمه له لایه‌ن سه‌نته‌ری سەلاحەددینی ئه‌یوبی بۆ توێژینه‌وه ڕێكخرابوو به ناونیشانی: (پێغەمبەرو یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران).
به‌ڕێزیان له‌م پانێڵه تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند زانا وشاعیریه‌كی كورد كه چۆن شه‌عره‌كانیان له ئه‌ده‌بی كوردیدا خزمه‌ت به ئاین و گه‌ل ونیشتمان ده‌كات، له‌م شاعیرانه كه شعره‌كانیان باس له گه‌وره‌ی ویادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات(بێخود)و (مه‌لای جزیری)و (مه‌حوی)و (ه‌فایی) و (بێ‌دڵ)، لیكدانه‌وه وساغ كردنه‌وه‌یكی تایبه‌ت بۆ شعره‌كانیان كرد، وهه‌روه‌ها توێژه‌ر هۆڵی ناوبراوی بێ به‌ش نه‌كرد له شعره ناوازه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له سه‌ر بێ).
وله‌كۆتایی پانێڵدا سوپاس وڕێزڵینانی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی پێشكه‌ش به به‌ڕێز(پ.ى.م. فرهاد عزیز حسن) كرا له لایه‌ن به‌ڕێز (د. به‌شیر حداد) جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ، بۆ ئه‌م توێژینه‌وه جوان و به نرخه.
اترك تعليقاً