رۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕیكه‌وتی 28-11-2021 كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموور ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تی پێدانی ژەمی یه‌كه‌می ڤاکسینی دژە كۆر‌ونا (COVID-19) بۆ مامۆستایان و فە‌رمانبه‌ران و قوتابیان به هاوكاری ڕیكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
شایانی باسه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌م پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌م ستافه ته‌ندروستیه کرا له لایه‌ن راگری كۆلێژه‌وه به‌ڕێز (پ.د. چه‌تۆ حمدامین) ویاریده‌دری راگر به‌ڕێز (م.ی شاهین حمدامین)، جێی ئاماژەیە نزیکەی ٤٠٠ ڤاکسین دابین کرا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان ،و ئه‌م پرۆسه‌یه ماوه‌كه‌ی چوار رۆژی خایاند. لە کۆتاییدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. چەتۆ حمدامین سمایل) سوپاس و پێزانینی کۆلێژی پێشکەش بە هاوکاران و تیمە پزیشکیەکە کرد.
كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموور ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تی پێدانی ژەمی یه‌كه‌می ڤاکسینی دژە كۆر‌ونا (COVID-19)
by
Tags:
اترك تعليقاً