كۆلێژی پەروەردە- مەخمور بەشداری لە سیمپۆزیمی تایبەت بە ڕاگەیاندن دەكات

لە سیمپۆزیمێكی تایبەت بە ڕاگەیاندن كەوا زانكۆی نۆبڵی ئەهلی پێی هەڵسا بوو سەبارەت بە (دەزگاكانی چاودێری میدیایی لە هەرێمی كوردستان) بەڕێز دكتۆر (جەعفەر نەجمەدین گوانی) مامۆستا لە كۆلێژەكەمان بەشدار بوو بە ووتارێكی پێشكەش كرد وە تیایدا تیشكی خستە سەر رەهەندە گرنگەكان و ووتی كەوا : (ڕاگەیاندن ئەرك و بەر پرسیاریەتیە)

لە كاتێكدا هەموومان كۆكین كە ئێستا میدیای كوردی لە قەیران دایە لە هەواڵەكانەوە بگرە تا دەگاتە منداڵانەو زنجیرە دراماكان كەچی حكومەت لە بەرامبەریان دەستەوەستانە لە كاتێكدا ڕۆژانە ژەهر دەرخواردی خەڵك دەكەن و ئەعسابی خەڵكیان وێران كردووە. بۆیە دەبێ بوێرانە بە یاسا ئاراستەی ڕاگەیاندنی كوردی ڕاستبكرێتەوەو ناكرێ چی دیكە بێدەنگ بن


Posted

in

by

Tags:

Comments

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *