ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێکەوتی (9-٤-٢٠٢٠) له كاتژمێر (9)ى شه‌و كۆلێژى په‌روه‌رده – مه‌خمور كۆبونه‌وه‌وه‌ى ئاسايى خۆى له ڕێگاى ئۆن ڵاين ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونى و سه‌رپه‌رشتى كردنى به‌ڕێز: پ. د: چه‌تۆ حمدامين راگرى كۆلێژ، وئاماده‌بوونى به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ م. ى: رهێل عثمان مجيد، وبه‌ڕێز م. ى: ئومێد عبد الخالق إسماعيل به‌رپرسى يه‌كه‌ى تۆمارى كۆلێژ، وبه‌ڕێزان م.فەرهاد عه‌زیز حسن سه‌رۆكى به‌شى كوردى، و م.رسول پیرۆ احمد سه‌رۆكى به‌شى عه‌ره‌بى.
شايه‌نى باسه له كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی بابەت گەلێك كرا بە تایبەت بەردەوامی خوێندن بە هەر شێوازێك بێت و ئاسانکاری بکرێت لە ئامادەکردنی وانەکان لەلایەن مامۆستایانی بەڕێز تاكو بگات بە دەستی قوتابیانی کۆلێژەکەمان، وهه‌روه‌ها بابه‌تى تاقيكردنه‌وه و خۆ ئاماده كردن بۆ خوێندنى ئه‌ليكترۆنى ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه به‌ردوام بوو به‌م شێوه‌يه.
اترك تعليقاً