بە ناوی راگرایەتی کۆلێژەكه‌مان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێز(د.هیوا نور ا‌لدین عزیز ) دەکەین بە هۆی شایستەبوون و بەرزبوونەوەی پلەی زانستیان لە پلەی (مامۆستا) بۆ پلەی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر)کە بەرێزیان مامۆستایە لە پسپۆری (ئه‌ده‌ب – كێشناسی) ی بەشی زمانی کوردی کۆلێژەکەمان. به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ له ڕێوڕەسمێکی شایستەدا سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به به‌ڕێزیانی كرد.
ھیوای سەرکەوتن و سه‌رفرازی بۆ دەخوازین، و به‌رده‌وام بێت له خزمه‌ت كردن به كۆلێژه‌كه‌مان وپرۆسه‌ی خوێندن، نوخشه بێت له پله‌ی به‌رز تر، ئومێدەوارین نموونەیان زۆربێت.
راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە- مه‌خموور.
اترك تعليقاً