لە گەشتێکی زانستی و ئەکادیمی دا شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرۆکایەتی بەرێز ( پ.د جەوهەر فتاح سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەبەشداری بەرێز ( پ.د چەتۆ حمدامین) راگری کۆلێژەکەمان و چەند بەڕێزێکیتری ئەکادیمی وەکو ئەندامی شاندەکە، سەردانی وڵاتی فەڕەنسایان کرد بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە پڕۆگرامی (+Erasmu)، شایەنی باسە ئەم پڕۆگرامە پڕۆگرامێکی یەکێتی ئەوروپایە بۆ پەرەپێدان و فێربوون و ڕاهێنانی سەرکردەی زانکۆیی. لەم پڕۆگرامەدا زیاتر تەرکیز لەسەر پەرەپێدان بە توانا ئەکادیمییەکان و ژینگەپارێزی و دیجیتاڵ زانی کراوە. هەر لەم چوارچێوەیەدا شاندی زانکۆی سەلاحەدین لە ڕۆژانی (١٧-٢٥)ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەشداری چالاکییەکانی ئەم پرۆگرامەی سالی ٢٠٢١یان کرد و سەردانەکە ئەم چاڵاکیانەی لە خۆگرت:
– کۆبوونەوە لەگەل سەرۆکی زانکۆی (University of Rouen Normandy) بە مەبەستی لێکتێگەیشتن و پتەوکردنی پەیوەندیە ئەکادیمییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لەگەل زانکۆی ناوبراو.
– پێشکەشکردنی چەندین سیمیناری زانستی و داتای ئەکادیمی لەلایەن شاندی زانکۆی سەلاحەدین.
– بەشداریکردنی شاندی زانکۆمان لە چەندین سیمیناری ئەکادیمی و محازەرە و گەشت بە نێو کەمپی زانکۆی روان و سەردانی کردنی بەشەکانی زانکۆی ناوبراو و تاقیگە و کتێبخانە و هۆڵەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆی روان.
– کۆبوونەوە لەگەل بەڕێز ( د.کندال نزان) سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس.
– سەردانیکردنی شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری ڕوان بەتایبەت کاتدرائیەی روان.
– سەردانیکردنی مۆزەخانەی بەناوبانگی لۆڤەر و بورجی ئیڤل و مەیدانی کۆنکۆرد لە پاریس.
جگە لەمانە شاندی ناوبراو بەشداریان لە چەندین چالاکی تری ئەم پرۆگرامە کرد و بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە وڵات.
اترك تعليقاً