ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 17- 12- 2021
بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان ڕاگری کولێژ (پ.ی.د. چەتو حمدامین سمایل)، ویاریده‌ده‌ری كۆلێژ (م.ی. شاهین حمدامین صادق) وسه‌رۆك به‌شه‌كان ومامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، هه‌ستان بە بەرزکردنەوە و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان .
شایانی باسه له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له كۆلێژی په‌روه‌رده-مه‌خموور ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاگیرا، له سه‌ره‌تای ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد، و پاشان وته‌ی كۆلێژ له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی. فرهاد عزیز خۆشناو) سه‌رۆك به‌شی كوردی پێشكه‌ش كرا و رایگەیاند، کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە لە مێژووی گەلەکەمان ، وچه‌ندین شه‌هیدمان داوه له پێناو به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م ئاڵایه ، بۆیه زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كی گه‌له‌كه‌مانه وده‌بێ له پێناوی تێ‌بكۆشین به زانست وقهلهم بێ یان به خوێن.
پاشان بەڕێوەبردنی چالاکی و نمایشی جۆراوجۆر ڕێزیان لەم ڕۆژە مێژووییە گرت به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شعر وپه‌خشان له لایه‌ن قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان.
اترك تعليقاً