لە پای ئەو خزمەتە زۆرەی ساڵانی ڕابردوو بۆ کۆلێژەکەمانی ئەمجامداوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی وەک مامۆستا و وەک بڕیاردەری بەشی کوردی، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.دچەتۆ حمدامین سمایل) وەکو ڕێزلێنانێک سوپاس و پێزانینی خۆی بە بەڕێز (م.ی خالد مغدید کانبی) بەخشی.
شایەنی باسە ئەم ڕێزلێنانە دوای ئەوە هات کە مامۆستای ناوبراو لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی روسیای فیدرال بۆ خوێندنی دکتۆرا وەرگیراوە و بەم نزیکانە سەفەری ئەم وڵاتە دەکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی خوێندنی دکتۆراکەی.
اترك تعليقاً