کۆلێژی پەروەردە – مەخمور هەڵسا بە سازدانی پانێڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی یاسا کۆلێژی پەروەردە – مەخمور هەڵسا بەسازدانی پانێڵێك لە هۆڵی کۆلێژی یاسا بۆ بەرێزان

  • دكتۆر جەعفەر نەجمەدین گوانی مامۆستای زانكۆ لە كۆلێژی پەروەردە –مەخمور
  • عیززەدین عەبدوڵلا ڕاوێژكاری یاسایی

وێرای بەخێر هاتنی ئامادەبووان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پرۆفیسۆر.دكتۆر.چتۆ حمدامین سمایل) ووتارێك سەبارەت بە بابەتی توندوتیژی پیشكەش كرا لە لایەن  بەڕێزیان

سەرەڕای ئەمەش ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و دەستەیەك له قوتابیانی كۆلێژی هەردوو لا بەشداربوون

لە پانێڵەكە باس لەوە كرا كەوا تەنیا ڕێكاری یاسایی تاك لایەنە بەس نییە بۆ كێشەكانی خێزان، لەوانەیە گرفتەكانی خێزان قوڵتر بكاتەوە تا ئاستی تەڵاق و جیابوونەوە یان سەرگەردانی منداڵەكان، بەڵكو پێویستە لە ڕێگەی ئارامی ماڵەوە خۆمان و منداڵەكانمان لە هەموو توندوتیژی و لەڕێلادانێك بپارێزین.

لە كۆتای یدا سوپاس بۆ لیژنەی قوتابیان و ڕاگرایەتی هەردوو كۆلێژو مامۆستایان و قوتابییە چاوگەشەكان كەوا ڕۆلێكی بەرچاویان هەبوو لە بەڕێوەچوونی پانێڵەكە بە سەركەوتوویی.


Posted

in

by

Tags:

Comments

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *