كۆلێژى زمان (College of Language)
كۆلێژى زمان یەكێكە لە كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەددین كە لە ساڵى 2005 دامەزراوە ، پێشتر بەشێك بووە ، لە كۆلێژى ئادابى هەمان زانكۆدا. لەو كاتەوە ، تاوەكو ئێستا بە بەردەوامی كۆلێژەكەمان وەكو دەزگایەكى كاریگەر ڕۆڵى خۆى بینیوە وتوانیویەتى پەیوەندییەكی قووڵ لە رێگای زمانەوە لەگەڵ وڵاتان دروست بكات ، زمان لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەم و گرینگی دانى ولآت ، بە زانست و زمانەكان ، دەرگاى كراوەیە ، بۆ فێرخوازى زانستى زمانەكانى دیكەى جیهان ، لە ئێستادا ئەم كۆلێژە لە حەوت بەش پێكهاتوە، كە بەشەكان بە پێى ساڵى دامەزراندنیان بریتین لە
بەشی (زمانى كوردى 1971 ، زمانى عەرەبى 1976 ، زمانى ئینگلیزى 1985، زمانى فارسى 1998، زمانى فەرەنسى 2004 ، زمانى توركى 2008 ، زمانى ئەلمانى 2011 )ونووسینگەى ڕاوێژكارى زمان وەرگێران
كۆلێژى زمــان بە بەردەوامی هەوڵى داوە ، لە پەیوەندى زانستـى دا بێت لەگەڵ زانكۆكانى دیكەى جیهـانی وەك ( زانكۆى لایبزیگى ئەلمانى ، زانكۆكــانى فەرەنسا ، زانكۆكـانى ئێران ، زانكۆكانى توركى ، زانكۆى عەین شەمس لە میسر، زانكۆى الهاشمى لە ولآتى ئەردەن ) ، یەكیكى دیكە لە كارەكانى كۆلێژى زمان ئەوەیە ، كە توانیویەتى ئەو پردە بێت لە نێوان ناوەندى ئەكادیمى وناوەندە ڕۆشنبیریەكان و خەڵكدا ، لە ماوەى ئەم یەك دوو ساڵەدا چەندین چالاكى هاوبەش لە سەنتەر و ناوەندە ڕۆشنبیریەكانەوە هێنراوەتە ناو كۆلێژى زمان و قوتابیان سوودمەند بوون لێیان ، سەرەڕاى ناوەوە و دەرەوەى هەرێمیش بە مەبەستى خۆ پڕ مەعریفەكردنى زیاتر، بۆ خزمەتى كۆلێژ و كۆمەڵگا.
كۆلێژی زمان، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە كە بەشى نوێ لەم كۆلێژە بكرێتەوە ، بۆ ئاشناكردن وشارەزا پەیدا كردن و فێربوونى نەوەى كورد بەم زمانانە ولە رێگای ئەم زمانانەش نەتەوەى كورد و مێژووى پڕ لە سەروەرى ئەم گەلە بە گشت نەتەوەكانى دیگەى جیهان بگەیەنین
Photographs of Graduates 2018-2019