324023465_5490381937740557_4356037732106574538_n
سەردانی مەیدانی لێژنەی تاقیکردنەوەکان

سەردانی مەیدانی لێژنەی تاقیکردنەوەکان ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.د حسین سعدی آبراهیم) بەیاوەری بەرێز(پ.د نبیل عادل فخری) بەرپرسی دڵنیایی جۆری زانکۆی سەلاحەدین سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەیان کرد ، بەرێزیان سوپاسی بەرپرسی لێژنەی تاقیکردنەوە و ئەندامانیان کرد کە بەشێوازێکی رێک و پێک و مۆدیرن کارەکانیان ڕادەپەرێنن. ڕاگەیاندنی کۆلێژ.

322129099_911761576484618_8805390026256954307_n
ريزلێنانی سەرۆکی زانکۆ بۆ مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

ريزلێنانی سەرۆکی زانکۆ بۆ مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لەمەراسیمێکدا لەهۆلی دکتۆر (ثائر عبدالآحد) بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.د نبیل عادل فخری) بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی سەلاحەدین، (پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ ، خەلاتی رێزلێنانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە لە پرۆسەکەدا نمرەی شایستەیان بەدەستهێناوە، لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە بەرێزان […]

320769574_2365449766971253_8342136902642779065_n
كۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ڕاسپێردراو بۆ وانەکانی کۆرسی دووەم

كۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ڕاسپێردراو بۆ وانەکانی کۆرسی دووەم بەئامادەبوونی بەرێزان (پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د قهار علي آحمد) سەرۆکی لقی یارییەتاکەکان ، (پ.ی.د عوزێر سعدی اسماعیل) سەرۆکی لقی یارییە تیمییەکان، (م. دارا فاروق عثمان ) بەرپرسی تۆمار ، کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی بەرێز کە ڕاسپاردراون بۆ وانەکانی کۆرسی دووەم سەبارەت بە رێنماییەکانی زانکۆ […]

321147573_709874203981805_5179736558094902948_n
پێشوازیکردن لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی/ ئوردن

پێشوازیکردن لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی/ ئوردن ئەمرۆ ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان هەریەک لە بەرێزان ( پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د آحمد کۆچەر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان و تیمیەکان و بەشێک لە مامۆستایان پێشوازییان لە سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی وولاتی ئوردن و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی ئەو زانکۆیە […]

320377015_1359933244815614_2856457017488542324_n
بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان

بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د أحمد کۆچەر) و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی سەرجەم قۆناغەکانی کۆلێژەکەمان لە مەراسیمێکدا وە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئاڵا و نیشتیمان دواتر مەراسیمی بەرزکردنەوەی ئاڵا و سروودی نەتەوەیی کورد (ئەی رەقیب) ئەم بۆنە مێژوویە بەنرخ ڕاگیرا . ڕاگەیاندنی کۆلێژ.

318081518_633559918555363_7792908713388732951_n
تاقیکردنەوەی سیمستەری یەکەم

تاقیکردنەوەی سیمستەری یەکەم بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.د حسین سعدی آبراهیم) وە بەسەرپەرشتی سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان بەرێز (پ.ی.د قهار علی ) لەکەش و هەوایەکی زانستی دا تاقیکردنەوەی سیمستەری یەکەم بۆ قۆناغەکانی (دووەم – سێ یەم -چوارەم) بەرێوەچوو ، شایەنی باسە ڕاگری کۆلێژ سەردانی سەرجەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و لەنزیکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کە ش و هەوای […]

317869019_631203762124312_4806311829195038068_n
کۆبونەوەی ڕاگرایەتی کۆلێژ و قوتابیانی قۆناغی یەکەم

کۆبونەوەی ڕاگرایەتی کۆلێژ و قوتابیانی قۆناغی یەکەم بەئامادەبوونی بەرێزان (پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د آحمد کۆچەر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د قهار علی) سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان و (م.علی سلیمان) بەرپرسی یەکەی چالاکی کۆلێژ و (م.محمد آزاد ) بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆلێژ و قوتابی (عمر شێروانی) بەرپرسی لێژنەی یەکێتی قوتابیان، بەمەبەستی لەیەک نزیک […]

318120348_630818828829472_6863377001518032004_n
سیمینار (لێدانەوەی VAR لە ژیانی رۆژانەماندا)

سیمینار (لێدانەوەی VAR لە ژیانی رۆژانەماندا) لەدرێژایی کار وچالاکیەکانی هۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلێژەکەمان سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (لێدانەوەی VAR لەژیانی رۆژانەمان) لەلایەن قوتابی قۆناغی چوارەم (آبراهیم کاروان) پێشکەش کرا ، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ دەستخۆشی لە و قوتابیە دەکەین و هیوادارین نموونەیان زۆر بێت . ڕاگەیاندنی کۆلێژ.

318178842_630486482196040_3319666869589586603_n
پیرۆزبایی

بەناوی ڕاگڕایەتی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران پیرۆزبایی لە مامۆستای کۆلێژەکەمان (پەیمان صابر) دەکەین بەبۆنەی دەست نیشانکردنی وەک کارگێری تیپی تۆپی دەستی کچان هەڵبژاردەی عیراق ، هیوادارین سەرکەوتوو بێت لەو ئەرکەی جێگای شانازیمانە . ڕاگەیاندنی کۆلێژ.

316818202_630493715528650_2578884768098681260_n
بەخشینی قەلغانی سوپاس و پێزانین

بەخشینی قەلغانی سوپاس و پێزانین لەمەراسیمێکی شایستەدا هەریەک لەبەرێزان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان(پ.د حسین سعدی أبراهیم) و یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د آحمد کۆچەر) قەڵغانی سوپاس وپێزانینیان بەخشیە هەریەک لە قوتابیان: محمد سالم / قۆناغی چوارەم علی آبوزید/ قۆناغی چوارەم ئیلاف مغدید / قۆناغی سێ یەم لەپای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم لە یاری ( […]