شاندێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پۆڵه‌ندا به‌شدارییان له پێنجەمین کۆنفرانسی هاوبەشی نێودەولەتی ژمێریاری و ئابووری و کارگێڕی و ڕامیاری كرد.
ڕێککەوتی ۲٥ ی ۹ ی ۲٠۲۳ ” پ.د.عه‌بدولكه‌ریم یاسین كریم ” ڕاگری كۆلێژی زانست به ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر د. ڤالدیمر تارچینسکی سەرۆکی زانکۆی شچێچین و سه‌رۆكی دەستەی کارگێڕی زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی به‌شداری له له پێنجەمین کۆنفرانسی هاوبەشی نێودەولەتی ژمێریاری و ئابووری و کارگێڕی و ڕامیاری كرد.
ئه‌م كۆنفڕانسه لە شاری شچێچین لە ووڵاتی پۆلەندا به‌ڕێوه‌چوو، سەرەتای كۆنفڕانسه‌كه ڕاگری كۆلێژی زانست به نوێنەرایه‌تی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی کۆنفرانسەکە و بوارەکانی ژمێریاری و ئابوری و کارگێری و ڕامیاری بۆ هەردوو وڵاتی هاوبەش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەڕێز زیاد روف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلەندا کۆنفرانسەکەی بەرز نرخاند، بەتایبەت کە هاوکاتە لەگەل ڕۆژێکی مێژوویی ٩/٢٥ کە یادی ڕیفراندۆمی کوردستان وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف بۆ چارەی خۆنوسین، ئینجا بەڕێزیان لە درێژەی وتارەکەیدا باسی لە ڕۆلی نوێنەرایەتی حکومەتی هه‌رێم کرد لە ووڵاتی پۆلەندا بۆ ڕێکخستنی چەندین هاریکاری نێوان زانکۆکانی کوردستان و پۆلەندا.
شایانی باسە ئەم کۆنفرانسە نێودەولەتییە بە هاوبەشی هەرسێ زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی شچێچینی پۆڵەندی بەڕێوەچوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.