وۆرك شۆپێك ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى نانۆ ته‌كنه‌لۆجى له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو
رێكه‌وتى 17/4/2019 به ئاماده‌بوونى ( د.هێرش عمر عبدالله ) راگرى كۆلێژ‌و ( د.سه‌نگه‌ر صالح ) سه‌رۆكى به‌شى كیمیا و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان وۆرك شۆپێك ده‌رباره‌ى به‌كار هێنانى نانۆ ته‌كنه‌لۆجى له‌بوارى كیمیادا له هۆڵى كۆنفڕانسى ماتماتیكى كۆلێژى زانست به‌ڕێوه چوو بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به هاوبه‌شى له نێوان به‌شى كیمیاى كۆلێژى زانست – زانكۆى سه‌لاحه‌دین و هه‌ریه‌ك له زانكۆكانى ئورمیه و مهابادو ته‌هران له وڵاتى ئێران ,شیاوى باسه ئامانج له سازدانى ئه‌م وۆرك شۆپه ئاشنابوونى زیاترى ستافى مامۆستایانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بوو له بوارى تهكهنهلۆجیاى ( نانۆ ) و چۆنیه‌تى دروست كردنى ( كهتهلیس ) له ته‌كنیكى نانۆ هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى پڕۆگرامى كۆمپیوته‌رى له‌م بواره‌دا ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى گه‌یاندنى سودێكى زۆر به به‌شدار بوانى خولى وۆرك شۆپه‌كه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مامۆستایانى زانكۆى ناوبراو ( د.محمد عزیزى ) و (د. مراد ابراهیم ) و (د. بهروز مجیدى ) وه‌كو ( سپیكه‌ر ) وترانه‌وه.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست