( ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى بایۆلۆجى له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو )
ڕێكه‌وتى 21/4/2019 به‌ئاماده‌بوونى (د.هێرش عمر عبدالله) راگرى كۆلێژى زانست و ( د.تحسین غفور) یاریده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى به‌شى بایۆلۆجى له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو شایه‌نى باسه له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا ژماره‌یه‌ك چاڵاكى ده‌رباره‌ى زانستى بایۆلۆجى ئه‌نجامدران له‌وانه كردنه‌وه‌ى پێشانگاى فۆتۆگرافى ونمایش كردنى چه‌ند كارێكى ده‌ستى كه‌له‌لایه‌ن قوتابیانى به‌ش ئاماده‌كرابوو وه گوزارشتیان له ژیانى زینده‌وه‌رو روه‌كه‌كان ده‌كرد هه‌روه‌ها نیشاندانى چه‌ند جۆرێك له رووه‌ك و زینده‌وه‌رى زیندوو مردوو چۆنیه‌تى ژیان و زۆر بوونیان و ماوه‌ى ته‌مه‌نیان هه‌روه‌ها سودو زیانه‌كانى به‌كتریاو كه‌ڕوه‌كان بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌ر له‌میانه‌ى چاڵاكیهكهدا قوتابى و به‌شداربوو تایبه‌ت به‌م بابه‌ته زۆرێك له زانیاریان پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد له‌وانه شیكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه ورده‌كانى زینده‌وه‌ره‌كان وچۆنیه‌تى دابه‌ش بوونى خانه‌كان و له‌گه‌ڵ باسكردنى زینده‌وه‌ره ده‌رمان كراوه‌كان به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كى دورودرێژ ئه‌مه‌ش تاراددهیهكى باش بووه جێى سه‌ره‌نجى ئاماده‌بووانى ڤیستیڤاڵه‌كه.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست