ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (د.احمد دزەیی) و جێگرە بەڕیزەکانی و ڕاگری کۆلێژی زانست و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان، تاقیگەی پێشکەوتووی نوێ و وێشتگەی کەشناسی بەشی زانستەکانی ژینگە کرایەوە.
تاقیگەکە پێکهاتوە لە ٢ ژور کە تیایاندا چەندین ئامێری پێشکەوتوو دەگمەن هەن کە دابینکراون بۆ توێژینەوەو پەرەپێدانی زانست لە زانکۆی سەلاحەددین و کوردستان.
لەگەڵ ئەمەشدا چەند نەمامێک چێندران بۆ زیاتر سەوزکردنی کۆلێژ و بەردەم تاقیگەکان. وە
لە کۆتایشدا وێستگەی کەشناسی کرایەوە کە ئەمیش پێکدێت لە چەند ئامێرێکی پیشکەوتو بۆ پێوانی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا.