لە درێژەی گەشت و چالاکیەکانماندا بەشەکەمان هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم، لە وانەی (تەندروستی و سەلامەتی ) بۆ کارگەی چیمەنتۆی بازیان و بینینی بەشەکانی کارگەو سەنتەری ڕاهێنانی تەندروستی و سەلامەتی .وە هەروەها بینینی پڕۆژەکانی کارگە لە بواری سەستەینەبڵیتی بە سەرپەرشتی مامۆستایان (فارس زێدان، سەیران جلال، موژدە قاسم و کاروان کاوە).
لە هەمان کاتدا سیمینارێکی زانستی لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (ئامانج عمر-بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی و سەلامەتی كارگە) وە (حاجی هاوڕێ-بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی کارگە) پێشکەشکرا سەبارەت بە چۆنیەتی دروست کردنی چیمەنتۆو ئەو کارانەی کە کارگەکەیان پێی هەستاوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لەسەر تەندروستی دانیشتوان و ژینگەی دەوروبەری کارگە لەکاتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیدا
11/11/2019 سێشەممە