له رێكه‌وتى 21/1/2019 به ئاماده‌بونى ( د.هێرش عمر عبدالله ) راگرى كۆلێژ‌و ( د.ته‌حسین غفور ) یاریده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ و ژماره‌یه‌ك مامۆستا سیمینارێك ده‌رباره‌ى سیسته‌مى بۆلۆنیا له‌لایه‌ن ( د.عباس برهان قادر ) مامۆستاى به‌شى بایۆلۆجى سازكرا له هۆڵى كۆنفڕانسى ماتماتیكى كۆلێژى زانست ,شایه‌نى باسه ناوبراو له میانه‌ى سیمیناره‌كه‌یدا به پوختى باسى بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى پڕۆسه‌ى بۆلۆنیاى كرد و تیشكى خسته سه‌ر گرینگى رۆڵى قوتابى له‌و سیسته‌مه چونكه به شێوه‌یه‌كى گشتى سیسته‌مه‌كه كارده‌كات بۆ به‌هێز كردنى تواناكانى قوتابیان , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابى ده‌بێته سه‌نته‌رى خوێندن نه‌ك مامۆستا وه‌ك له‌و سیسته‌مه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت ,له به‌شێكى تر‌ى سیمیناره‌كه‌یدا ( د.عباس برهان ) باسى له ئه‌ركى مامۆستا كرد له كاتى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مه‌كه,هه‌روه‌ها ده‌بێت مامۆستایان و قوتابیان تواناكانیان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌مدا بڕۆن له كۆتاییدا پێشكه‌شكارى سیمیناره‌كه باسى له چۆنیه‌تى وانه وتنه‌وه‌و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه كرد له وڵاتى فینلاند وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه سیسته‌مى بۆلۆنیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست