مەراسیمى پێشكهشكردنى بروانامەی/ خولى بەکارهێنانی بەرگرى كارەایى جۆرى
ئەمرۆ رێكەوتى 27/2/2020 سەرۆكایەتى بەشى جیولوجى مەراسیمى دابەشكردنى بروانامەى ئەنجامدا بەسەر بەشداربووانى خولى بەرگرى كارەبایى جۆرى
Electrical Resistivity Method
كە بریتی بوون لە فەرمانبەرانى “بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەوروبەرو ئاوى ژێر زەوی هەولێر”دوا بە دواى سەركەوتنیان لە تاقیكردنەوەد ئەم خولە ئەنجامدرا لە ماوەى 12 كاتژمێرى تیۆرى و پراكتیكى كە گشت بنەماكان و بەكارهێنانى ئامێرو وە هەروەها شیكردنەوەى داتاكان بە بەكارهێنانى سۆفتوێرى تایبەت بە ڕێگاكە لەخۆ گرت. لە كۆتایى خولەكەدا راهێنەرانى خولەكە هەریهك لە بەڕێزان د. حربی أنور و م. سروە قادر وتارى كۆتاییان پێشكهشكردو هیواى سەركەوتن و بەرەو پێشچوونیان بۆ بەشداربووان خواست، بە هیواى سوود وەرگرتن و دروست كردنى پەیوەندیەكى بەهێز له نێوان فەرمانگەكانو زانكۆدا بۆ بەرەو پێشچوونى كۆمەڵگاو نیشتمان