
بەڕێز پ.د. عبدالکریم یاسین ڕاگری کۆلێژ لەگەل بەڕێز پ.ی.د امیر عبدالرحمن ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی سەردانی کونسولگەری میللی کۆماری چین یان کرد
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز لیۆ جون کونسولی گشتی ئامادە بوو لەگەل شاندی زانکۆی
Southern University of Science and Technology باس لە هەماهەنگی ئەکادیمی و زانستی کرا تایبەت لە بواری بەیەکتر بەستنەوەی ژیری دەستکرد و زانستی پزیشکی و تەندروستی، هەردوو لا کۆک بوون لەسەر کارکردن بەیەکەوە بۆ دۆزینەوەی تەکنەلۆجیای نوێ کە خزمەتی کۆمەلگە و مرۆڤایەتی بکات