بەروار و شوێنی حەوتەمین سیمپۆزیمی پەیپەرە نایابەکان دیاری کرا
ئەمڕۆ (٢/١٠/٢٠٢٤) لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا لە نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی تیشکی نێودەولەتی و ڕێکخراوی کەیسایندا لە کۆلێجی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاردرا کە حەوتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان لە 16/11/2024 لە هەولێری پایتەخت ئەنجامبدرێت بە بەکارهێنانی دواین ڤێرژنی پێوەری SNAPR.