رۆژی چوار شەممە، بەرواری ٩/١٠/٢٠٢٤ کاتژمێر١٠ی بەیانی بەکاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، بە بۆنەی رۆژی جیهانی هەمەجۆریی جیۆلۆجی وێرکشۆپێک بە هەماهەنگی رێکخراوی جیۆپارکی کوردستان لە ژێر ناونیشانی
“پاراستنی ڕابردوو، بەردەوامیدانی داهاتوو” لە لایان لێژنە چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژی زانست
بەڕێوە دەبرێت
وێرکشۆپەکە لە دوو سیمینارە پێک دێت:
سیمیناری یەکەم لە لایان بەڕێز م. عیرفان شعبان ئەسعەد پێشکە ش دەکرێ لە ژێر ناونیشانی پیشەسازی سەوز لە سەدەی بیست و یەک.
سیمیناری دووەم لە لایان بەرێز. پ.ی د.رزگار عبدالكريم عەبدوڵا كه بەرێزیان مامۆستایە لە زانکۆی سۆران پێشکەش دەکرێ لە ژێر ناونیشانی کۆمەڵەی جیۆپارکی کوردستان: دیدگا، تێڕوانین، و بەرپرسیارێتیەکانی داهاتوو.
