
سیمپۆزییەمی “ڕێبازە داهێنەرەکان لە بەرهەمە سروشتییەکان و توێژینەوەی بایۆپزیشکی” بە هاوبەشی له نێوان کۆلێژی زانست، زانکۆی سەلاحەدين و زانکۆی ئیستەرن پیدمۆنت-ئیتاڵیا له رۆژی پێنج شەممە، بەرواری ١٣/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان كولێژی زانست بەڕێوەدەچێت
تێبینی پەیوەست بە تۆمارکردنی ئامادەبوونی بەشداربووان
لینکی خوارەوە بەکاردەهێنرێت بۆ خۆ تۆمارکردن. لینکەکە لەپاش کاتژمێر ١٢ نيوەڕۆی رۆژی چالاکیەکە تا ١٢ ی شەو کارا دەبێت. بەشداربووان پێویستە لەم ماوەیە ناوی خۆیان تۆماربکەن
بۆ خۆتۆمارکردن، ناوی سیانی بە زمانی ئینگلیزی و کۆدێک پێویست دەبێت. بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی کۆلێژی زانست خزمەت دەکەن، پێویستە ئیمێل لە بۆشایی تەرخانکراو بنووسن
لە ماوەی سیمینار/وۆرکشۆپ و کاتێکی دیارینەکراو، لیژنەی چالاکیە زانستیەکانی کولێژ هەڵدەستێت بە دابەشکردنی کۆد
ئەم کۆدە بۆ تەنها یەک کەسە و ئەگەر دوو جار ئەم کۆدە داخل بكرێ، سيستەم ڕاستەوخۆ هەردوو ناو ڕەش دەكاتەوە
لێژنە بەرپرس نیە لە وونکردنی ئەم کۆدە لە لایان بەرێزتان و تەنها یەکجار وەردەگیرێت
ئەم کۆدە تەنها یەکجار و بۆ چالاکی دیاریکراو کار دەکات. بۆ چالاکی دواتر، کۆدی نوێ دابەش دەکرێ
بەو هیوایەی چالاکیەکان سودیان هە بێت بۆ گشت لایەک
https://forms.gle/hssZdh6zCuykSwQL7
لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژی زانست
https://su.edu.krd/activities/symposium/innovative-approaches-natural-products-and-biomedical-research