ۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ئەمڕۆی ڕۆژی دووشەممە، بەرواری ٢٠٢٥/٢/٢٤ لە ژێر چاودێری بەرێز راگری کولێژ ی زانست “پ.د. عبدالكريم ياسين كريم” بە ئامادە بوونی”پ.د.شریف مولود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بۆ کاروباری زانستی و خۆێندنی باڵا و پ.د.سمیر جەودت بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەددین، كه به هاوبەشی له نێوان کۆلێژی زانست زانکۆی سەلاحەدین و زانكۆی هەولێری بزیشکی و زانکۆی نورسن ئەریزۆناێ ئەمریکی لەژێر ناو نیشانی “گینۆمیک و نەخۆشی و پەتاناسی میکرۆبەکان و بایۆئینفۆرماتیک” لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، بە سەرکەوتووی لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان كولێژی زانست بەڕێوەچوو.