: ئەمڕۆ ۲٦ ــی شوباتی وێرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی
“مەشقی هاوینە: ڕێنماییەکان بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و گەشەکردنی پیشە”
لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، کە تیایدا دوو سیمینار پێشکەش کرا لەسەر ڕێنماییەکانی مەشقی هاوینە و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەلایەن بەڕیزان
پ. د. قارهمان مامه خضر كۆيى
م. ی. چریسکە نورالدین احمد
هاوکات سیمینارێک لەلایەن هەردوو قوتابی قۆناغی چوارەم “زینب عبدالخالق خطاب و لقاء فریدون جرجیس” پێشکەش کرا کە مەشقەکەیان بۆ ماوەی مانگێک لە ووڵاتی مصر ئەنجامدابوو.
لەکۆتاییدا ڕێزلێنان بەسەر قوتابیانی هەڵبژێردراو لە مەشقەکەو مامۆستایانی سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری تاقیگە حکومیەکانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا
