“ئەمرۆ پێنج شەمە رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/٢٧ بە ئامادەبوونی بەرێزان ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەش و تۆمارکار کۆلێژی زانست و ئەندامانی لقی هەولێری سندیکای جیۆلۆجیانی کوردستان لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیانی بەش، ڤیستڤاڵی ساڵانەی بەشی “زانستەکانی زەوی و نەوت بەرێوەچوو، لەم ڤیستڤاڵە چەندین پرۆژەی زانستی گرنگی تایبەت بە پسپۆریە جۆراوجۆرەکان و چەندین چاڵاکیتری جۆراوجۆر پێشکەش بە میوانانی بەرێز کرا.
