چاڵاكى هونه‌رى
رێكه‌وتى 25/2/2019 لێژنه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كۆلێژى زانست و راگرایه‌تى كۆلێژى زانست چاڵاكیهكى هونه‌ریان ئه‌نجامدا كه پێك هاتبوو له كۆرێكى شعرى بۆ شاعیر ( زیاد كریم ) و ئاهه‌نگێكى گۆرانى بۆ هونه‌رمه‌ند ( جانێ حه‌یران ) به ئاماده‌بوونى ( پ.ى.د.هێرش عومه‌ر عبدالله ) راگرى كۆلێژ‌و یاریده‌ده‌رى راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو قوتابى و میوان ,شیاوى باسه ناوبراو له كۆڕه شعرهكهیدا چه‌ندین دێره شعرى ناسك و سه‌رنج راكێشى خوێنده‌وه له رێچكه‌ى نیشتمان په‌روه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆشه‌ویستى و …هتد كه تاراددهیهكى باش توانى ببێته جێى ره‌زامه‌ندى ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ ژه‌نینى چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ك له لایه‌ن ژه‌نیاران ( مصفى هونه‌ر محمد ) ( ژه‌نیارى كمان ) قوتابى قۆناغى چوارى به‌شى جیۆلۆجى كۆلێژى زانست و ( م.چاپوك محمد گه ) (ژه‌نیارى عود ) مامۆستاى به‌شى میوزیك – به‌شى چالاكى قوتابخانه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌ر , وه ( م.محمد ڤاهر توفیق ) ( ژه‌نیارى ئۆرگ ) مامۆستاى به‌شى میوزیك وه ( كانى فه‌یزى ) قوتابى به‌شى كیمیاى كۆلێژى زانست پێشكه‌شكارى كۆڕه‌كه,دواتر هونه‌رمه‌ند ( جانێ حه‌یران ) به وتنى ژماره‌یه‌ك گۆرانى نیشتمان په‌روه‌رى سه‌ره‌نجى ئاماده‌بووانى بۆلاى ئاهه‌نگه‌كه راكێشا له كۆتایدا چالاكیه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویى له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه له‌قه‌ڵه‌مدرا.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست