سیمینارێك ده‌رباره‌ى فه‌له‌كناسى له كۆلێژى زانست سازكرا
رێكه‌وتى 27/2/2019 به ئاماده‌بوونى ( د.فه‌رهاد ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكى به‌شى جیۆلۆجى و ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و قوتابى سیمینارێك ده‌رباره‌ى فه‌له‌كناسى له هۆڵى سیمیناراتى به‌شى جیۆلۆجى كۆلێژى زانست بۆ ( ئه‌ژى چه‌تۆ ) شاره‌زا له‌بوارى فه‌له‌ك سازكرا له ژێر ناونیشانى ( سه‌رنج راكێشترین دۆزینه‌وه‌كانى گه‌ڕۆكى opportunity له‌ماوه‌ى 15 ساڵى كاركردنى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا ) جێى ئاماژه پێكردنه ناوبراو له‌میانه‌ى سیمیناره‌كه‌یدا تیشكى خسته سه‌ر گرینگترینى ئه‌و وێستگانه‌ى دۆزینه‌وه جیۆلۆجى و تۆبۆگرافى و به‌راوردیان له‌گه‌ڵ دیارده‌ى له یه‌كچوو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى هه‌روه‌ها رووبه‌رو بونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌له ماوه‌ى ( 15 ) ساڵى كاركردنیدا دووچارى ببۆوه تا دوا ساتى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیدا.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست
![FB_IMG_1551291148204](https://colleges.su.edu.krd/science/wp-content/uploads/2019/03/FB_IMG_1551291148204.jpg)