

راگری کۆلێژی زانست پ.د. عبدالکریم یاسین بە نوێنەرایەتی زانکۆی سەلاحەددین و بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلەندا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەل راگرانی هەریەک لە فاکەلتی بایۆتەکنەلۆجی، بایۆکیمستری و بایۆفیزیک و فاکەلتی کیمستری و سەنتەری بایۆتەکنەلۆجی سەر بە زانکۆی یاگەلۆنیا لە شاری کراکۆڤ، ئەم کۆبوونەوەیە وەکو ئامادەکاریک بوو بۆ واژۆکردنی نوسراوی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی یاگەلۆنیا لە داهاتویکی نزیک.