
بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی هەولێر
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٣ بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر، ڕاگری کۆلێژ، بەرپرسی ناوچەی زانکۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگە، بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی، یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ چالاکی ڕۆژی ژینگەی هەولێر ئەنجام درا.
لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و بە سەرپەرشتی لیژنە و ماموستایان و قوتابیانی بەشی زانست و تەندروستی ژینگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و لیژنەی چالاکی کۆلێژ لە هۆڵی کۆنفرانسی ماتماتیک چالاکیەکە بەڕێوەچوو.
سەرەتا بە نمایشکردنی پڕۆژەکان دەستپێکرا، ڕاگەیاندنی پێش پەردەی کورتە فلیمێک سەبارەت بە ژینگەی هەولێر، بەخشینی سوپاس و پێزانین بە بەشداربوان.
سازدانی پانێڵێکی ژینگەی لە لایان :
١- پ.د.یحیا احمد شێخە لە بەشی زانست و تەندروستی ژینگە.
٢- مافپەروەر دڵشاد هیرانی بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگە.
٣- ئەندازیار ژیار جەلال حسین بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی.
٤- سەرپەرشتیاری پانێڵ م.کاروان کاوە.
سەرنج و ئامانجی پانێڵەکە کاریگەریەکانی پیسبوونی ژینگە و چارەسەرەکان.