
رۆژی سێشەممە، بەرواری ١٨/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، سيمينارێک لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان لەژێر ناونیشانی” هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوە
ڕێژەی دەرچوون:ڕێکخستنە ستانداردەکان لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان ” بەڕێوەدەچێت کە لەلایان بەرێز دكتۆر “ئەحمەد حەسەن ئەحمەد” پێشکەش دەکرێ
تێبینی پەیوەست بە تۆمارکردنی ئامادەبوونی بەشداربووان
لینکی خوارەوە بەکاردەهێنرێت بۆ خۆ تۆمارکردن. لینکەکە لە رۆژی چالاکیەکە و دوای کاتژمێر ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ی شەو کارا دەبێت. بەشداربووان پێویستە لەم ماوەیە ناوی خۆیان تۆماربکەن
بۆ خۆتۆمارکردن، ناوی سیانی بە زمانی ئینگلیزی و کۆدێک پێویست دەبێت. بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی کۆلێژی زانست خزمەت دەکەن، پێویستە ئیمێل لە بۆشایی تەرخانکراو بنووسن
لە ماوەی سیمینار/وۆرکشۆپ و کاتێکی دیارینەکراو، لیژنەی چالاکیە زانستیەکانی کولێژ هەڵدەستێت بە دابەشکردنی کۆد
ئەم کۆدە بۆ تەنها یەک کەسە و ئەگەر دوو جار ئەم کۆدە داخل بكرێ، سيستەم ڕاستەوخۆ هەردوو ناو ڕەش دەكاتەوە
لێژنە بەرپرس نیە لە وونکردنی ئەم کۆدە لە لایان بەرێزتان و تەنها یەکجار وەردەگیرێت
ئەم کۆدە تەنها یەکجار و بۆ چالاکی دیاریکراو کار دەکات. بۆ چالاکی دواتر، کۆدی نوێ دابەش دەکرێ
https://forms.gle/Fqu7Ahj6GjGZiLRw8
بەو هیوایەی چالاکیەکان سودیان هە بێت بۆ گشت لایەک
لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژی زانست