
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر وە لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست. بەشی ماتماتیك لە کۆلێژی زانست- زانکۆی سەلاحەددین هەلدەستێت بە ئەنجامدانی چوارەم کۆنفراسی زانستی نێوەدەوڵەتی خۆی لە بوارەکانی ماتماتیک (تیۆری، کرداری)، ئاماری ماتماتیکی و کرداری، فیزیای ماتماتیکی، کۆمپیوتەر لە ماوەی 22 -23 ئایار 2025 بە هاوبەشی لەگەل هەردوو ڕیکخراوی CIMPA و RNTA و چەند زانکۆیەکی ئەوروپی ئەنجامدەدات.
بەناوی دەستەی سەرپەرشتیاری کۆنفرانس خۆشحاڵین بە بانگهێشتکردنی دەستەی مامۆستایان و توێژەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفراسەکەمان.
بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسین و بەشداری کردن تکایە سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی کۆنفرانس بکەن لەم بەستەرەی (لینك)ەی خوارەوە:
https://conferences.su.edu.krd/su/ficma/