سبەی کۆلێژی زانست پێشوازی گەرم لە قوتابیانی قۆناغی یەک دەکات
پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەم دەکەین، داوایان لێ دەکەین لە سبەی یەک شەممەوە بەرواری ١/١٠/٢٠٢٣ سەردانی کۆلێژی زانست بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، بۆ زانیاری زیاتر مەرجەکانی وەرگرتن لەم وێنانە بۆمان داناون، لەگەل چەند زانیاریەکی تر کە لەم خالانە روونی دەکەینەوە:
١- بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار( کچ) پێویستە بە ئۆنلاین ئەم فۆڕمەی خوارەوە بۆ بەشی ناوخۆیی پڕبکرێتەوە، دواتر لەلایەن تۆمارەرە مۆری لێ دەدرێت.
٢- بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار( کور) دوای خۆ تۆمارکردن لە کۆلێژ پشگیریان پی دەدرێت لەلایەن تۆماری کۆلێژ، دواتر قوتابی سەردانی بەشە ناوخۆیی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم وە پڕی دەکاتەوە، دواتر لەلایەن تۆماری کۆلێژ مۆری لێ دەدرێت.