سڵاو مامۆستايانى بەڕێز…
بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کە رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2024/1/25 کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر سیمینارێک بەڕێوەدەچێت لەلایەن لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژی زانست، کە پێشکەش دەکرێت لەلایەن بەڕێز: ئەژی چەتۆ حەسەن
سەرۆكی (رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان و ئەندامی لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتی چالاكییەكانی (روانگەی فەلەكناسیی خۆر/ كۆلێژی زانست / زانكۆی سەڵاحەدین
لەژێر ناونیشانی
شوێنگەی ئێستامان لەنێو (سیستەمی خۆرو گالاكسی رێی كاكێشان و گەردوون)، بە پێی تازەترین لێكۆڵینەوەو ڕوانگەكردنە فەلەكییەكاندا
سیمینارەکە باس لەوە دکا سەرەڕای بچووكیی لە رادەبەدەری ئادەمیزاد بەرامبەر بەم گەردوونە مەزنە سەرسامكارەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش، توانیویەتی تا ئاستێكی زۆر باش شوێنگەی خۆی لەنێویدا دیاری بكات!
بە هیوای ئامادبون بە یەكەوە لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیك) ەوە گەشتێك بەرەو دووترین خاڵی ناسراوی نێو ئەم گەردوونە ئەنجام بدەین؟!