
ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 16-2-2022 کاتژمێر 8:30 بەیانی بەڕێز پ.ی.د. کامەران یونس محمد امین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد (کۆلیژی زانست ) و لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.هێرش عمر عبدالله و ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەل ئەنجومەنی کۆلێژ و بەرپرسی یەکە ئیداریەکان و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەناوی ئەنجومەن پیرۆزبایی لە بەڕیز سەرۆکی زانکۆ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هەروەها کورتەیەکی لەسەر بەشە زانستیەکان و هەیکەلی ئیداری کۆلێژ پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر کەم و کوڕی پێداویستی بەشەکان و تاقیگەکان.
دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی گشت بەشەکانی کرد و هەروەها سەردانی بەشێک لە هۆڵ و تاقیگەکانی کرد و لە نزیکەوە گوێی بۆ داواکاری سەرۆک بەش و مامۆستا و قوتابیان گرت و بەڵێنیدا بەپێی توانا پشتگیری لە داواکاریەکان بکات و بەپێی بەرنامە و میکانیزمێک جارەسەری کێشە و کەم و کوڕیەکان بکات.