دووه‌م وۆرك شۆپى زانستى له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو
رێكه‌وتى 24/4/2019 به ئاماده‌بوونى ( د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى ) سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و (د.هێرش عمر ) راگرى كۆلێژى زانست و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان به‌شى كیمیاى كۆلێژى زانست – زانكۆى سه‌لاحه‌دین بۆ جارى دووه‌م وۆرك شۆپێكى زانستى له‌بوارى كیمیا له هۆڵى كۆنفڕانسى به‌شى ماتماتیك رێكخست به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زانكۆى زنجان له وڵاتى ئێران, له‌ده‌سپێكى وۆرك شۆپهكهش سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له وتارى به‌خێر هێناندا رایگه‌یاند : خۆشحاڵین له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا بۆ جارێكى تریش به‌شى كیمیا چالاكیه‌كى هه‌یه وه زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه‌ك پێشه‌نگى زانكۆكان به‌رده‌وام چالاكى ئه‌نجام ده‌دات و له هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى مامۆستایان و قوتابیان ,هه‌رله‌میانه‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به هاتنى شاندى زانكۆى زنجان و ئاڵ و گۆڕكردنى زانست و زانیارى له نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ناوبراو هیواشى خواست ئه‌م چالاكیانه به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو سود له زانستى یه‌كتر وه‌ر بگرن, دواتر وۆرك شۆپه‌كه ده‌ستى پێكرد له لایه‌ن وانه بێژانى زانكۆى زنجان و به‌شى كیمیاى كۆلێژى زانست شیاوى باسه وۆرك شۆپه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو ئامانجیش له ئه‌نجامدانى ئه‌م وۆرك شۆپه هه‌ماهه‌نگى زیاتربوو له‌نێوان هه‌ردوولاو به‌ده‌ست هێنانى زانست و زانیارى زیاتر‌و گرینگى دان به توێژینه‌وه‌ى یهكترو سود وه‌رگرتن لێى .
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست