سێشه‌ممه 21ى ئایارى 2019 له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و راگرى كۆلێژى ئاداب، رێز له رێكخه‌رانى كۆنفراسى زانستى (هه‌ولێر له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان) نرا.
د.قادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، راگرى كۆلێژى ئاداب له وته‌یه‌كیدا، ده‌ستخۆشى له رێخه‌رانى كۆنفراسى زانستى (هه‌ولێر له سه‌رچاوه مێژوویه‌كان) كرد‌و هیواى خواست كه هه‌میشه كۆلێژى ئاداب له به‌ره‌وپێشبردنى كاروانى زانستى، پێشه‌نگ و داهێنه‌ر بێت.
دواتر رێزلێنانى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و راگرى كۆلێژى ئاداب به رێكخه‌رانى كۆنفراسه‌كه به‌خشرا.
شایه‌نى باسه، دووه‌مین كۆنفراسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى كورد‌و كوردستان به ناونیشانى (هه‌ولێر له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا) له رۆژانى 10_11ى نیسانى 2019، له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه نزیكه‌ى 60 توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى به‌شداریانكردبوو، به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى مێژووى هه‌ولێرو لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌ولێر ده‌خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى، هه‌روه‌ها به‌شێك له پسپۆڕان و لێكۆڵینه‌ران له به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق و وڵاتانى دراوسێى هه‌رێم به‌شداریان له كۆنفراسه‌كه كردبوو.