میدیا لە ناساندنى جینۆساید

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(٢-٤-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.چنار نامق حسن) مامۆستا لە بەشى (ڕاگەیاندن) بەناونیشانى (ئەرک و بەرپرسیارەتى میدیا لە ناساندنى جینۆسایدى کورد) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە ئەرک و بەرپرسیارەتى میدیا لە ناساندنى جینۆسایدى کورد و دروستکردنى ڕاى گشتى جیهانى سەبارەت بە پرسى جینۆساید، و بەرپرسیارییەتى میدیاى ئاراستەکراو وێراى سود وەرگرتن لە دەرکەوتەکانى میدیاى نوێ و دەرفەتەکانى میدیاى نوێ سەبارەت بە ناساندنى جینۆسایدى کورد کرد.

و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لە دیاریکردنى ئەرکى میدیا کرد لە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیارى، و دروستکردنى ئاراستەکانى ڕاى گشتى، و بەشداریکردن لە پلاندانانى نیشتمانى و نەتەوەى، و دۆکیۆمینتکردنى بەسەرهاتى دەربازبوانى جینۆساید.

و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.