بەرز ڕاگرتنی رۆژی ژينگەی كوردستان

بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی رۆژی ژينگەی كوردستان و برەودان بە ئاستی وشياری تاكی كورد بۆ پاراستنی ژينگه، بە سەرپەرشتياری بەڕێز ڕاگری كۆليژی پەروەرده / شەقڵاوه (پ.ي.د. سردار پير خضر) و ليژنەی تەندروستی و سەلامەتی كۆليژ، بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی ( ی.ق.ك) له ڕۆژی ژينگەی كوردستان لە ڕێکەوتی 16/4/2018 ، هەڵسا بە ئەنجامدانی ئەم چالاكيانه:
*-پێشكەشكردنی سيمينارێک بەناونيشانی (Environment and Human Health) ژينگه و تەندروستی مرۆڤ لەلايه ن سەرۆكی ليژنەی تەندروستی و سەلامەتی كۆليژ بەڕێز (م.عائشە خالد عمر).
*- هەڵمەتی پاككردنەوەی ناو كۆليژ و دەرەوەی كۆليژ و ياريگا و باخچەی كۆليژ.
*- هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ پاككردنەوەی هەواو ژينگەی كۆليژ

Leave a comment