یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی عێراقی به هاوكاری زانكۆي سەلاحددين كۆلیژی په‌روه‌رده-شه‌قلاوه- به‌شی وه‌رزش ، خولی ناوبژیوانی تۆپی ده‌ست بۆ پله (سێ) رێكخست له هۆڵی داخراوی یانه‌ی شقلاوه‌ی وه‌رزشی ، وسێ رۆژی خایاند . ژماره‌ی به‌شداربوان (48) به‌ژدار بوون ، زۆربه‌یان قوتابیانی كۆلیژی په‌روه‌رده-شه‌قلاوه – به‌شی وه‌رزش بوون.. ناوبژیوانی نێوده‌وله‌تی دكتور خالد شاكر ، وناوبژیوانی عیراقی هاوبین دلزار ، گشت برگه‌كانی تیۆری وپراكتیكی خولیان ، وچۆنیه‌تی جوڵانه‌وه‌ی ناوبژیوان له‌كاتی یاری وچۆنیه‌تی پركردنه‌وه‌ی فۆرمی نۆیی ناوبژیوانی ، روون كرده‌وه بۆ به‌ژدار بووان
راگڕی كۆلیژی په‌روه‌رده-شه‌قلاوه پرۆفیسوری دكتور چه‌تۆ حمد امین سمایل ، وسه‌رۆكی به‌شی وه‌رزش دكتوره زین بایزطاهر ئاماده‌ی رۆژی سێ یه‌می خوله‌كه بوون .
ڕاگه‌یاندی به‌شی په‌روه‌رده‌یی وه‌رزشی