لە بەرواری ٩/١١/٢٠١٩ بەبەژداری بەرێزان دکتۆر (تحسین ) یادەدەری راگر بۆ کاروباری قوتابیان و سەرۆکایەتی بەشەکان و مامۆستا و قوتابیان خۆشەویست ئاھەنگی یەکترناسینی قوتابیانی کۆلێژی زانست بەرێوەچوو لەژێر چاودێری راگرایەتی وە لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی زانست دوای ئامادەکارییەکەی چەند رۆژە و ھەول ماندوو بونێکی زۆر توانیان ئاھەنگەکە بەسەرکەوتیی بەرێوەببەن . ئاھەنگەکە برگەی جیاجیای لەخۆ گرت بوو سەرەتا بە پێشکەشکردنی وتەیەک لەلایان بەرپرسی ستافی لێژنەی قوتابیان (سعد حسن ) دەستی پێکرد دواتر بەرێەوەچوونی چەند شانۆگەریەک وە قوتابی و بەھرەمەندی کۆلێژەکەمان (زریان نیزام) توانی بە گۆرانییەکانی ئاھەنگەکە رازاوەتر بکات